FEDU‎ > ‎

FEDU.SE198998


پڕۆسه‌ى یادگه‌ و به‌ده‌ستهێناوه‌ى بیره‌وه‌رى
Tara Mushir Salih
Department of Religious Education, Faculty of Education, Koya University
http://koyauniversity.org

الملخص: مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ى زانیارییه‌كانى هه‌ڵبگرێت و دواتر به‌كاریانبهێنَته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌مه‌ستی پاراستی یاده‌وه‌رییه‌كانی پشت به‌ یادگه‌كان ده‌به‌ستێت .

پێكهاته‌ى ئه‌م یادگانه‌ له‌ڕووى فیسیۆلۆژییه‌وه‌ ئاڵۆزن و كاركردنیان ڕوون و ئاشكرانییه‌ و ئه‌و یه‌كه‌یه‌ى ، كه‌ له‌ یادگه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت بۆ هه‌ڵگرتنى زانیارییه‌كان بریتییه‌ له‌ (ئینگرام Engram ) ، كه‌ به‌ واتاى هه‌ڵكه‌ندنی شتێك له‌سه‌ر ڕووكارێك دێت، ئه‌م هه‌ڵكه‌ندنه‌ش هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ ده‌چنه‌ ناو یادگه‌وه‌ به‌ شێوه‌ى مه‌به‌ست، یان بێمه‌به‌ست بێت و دواتر ده‌هێنرێته‌وه‌ یاخود له‌ ناو یادگه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی هێنانه‌ناوه‌وه‌ى زانیارییه‌كی نوێ كارلێكردن ده‌كات به‌ واتایه‌كی دى ئه‌و زانیارییانه‌ى ، كه‌ ده‌چنه‌ ناو یادگه‌وه‌ به‌ ته‌نها هه‌ڵناكه‌نرێن و تۆمار ناكرێن، به‌ڵكو بۆ كارلێكردن و نوێبوونه‌وه‌ و به‌كارهێنانه‌وه‌ له‌ بارێكی كشاو و لاستیكیدا ده‌بن.


المفاتيح: پڕۆسه‌ى یادگه‌ و به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ى بیره‌وه‌رى

پۆلێن كردنی جۆره‌كانی یادگه‌
أ- یادگه‌ى هه‌ستكردن Sensory Memory
ب- یادگه‌ى كورت- خایان Short Term Memory
پ- یادگه‌ى درێژ- خایانLong Term Memory

ئه‌ركی یادگه‌كان و به‌پڕۆسه‌دابردنی زانیارییه‌كان

جۆره‌كانی به‌ پڕۆسه‌دابرادنی زانیارییه‌كان:
یه‌كه‌م: پڕۆسه‌ى به‌جفره‌ كردن (Encoding Process)
دووه‌م: پڕۆسه‌ى گه‌نج- هه‌ڵگرتن(Storage)
سێییه‌م: پڕۆسه‌ى به‌ ده‌ستهێنانه‌وه‌(Retrieval)
پوخته‌ى سمیناره‌كه‌ له‌ چه‌ند خاڵێكدا



Date: 16/03/2021
Place: Online/ Google meet.
Ċ
Caroline Yousif Daniel,
Mar 20, 2021, 12:23 AM