ههستگۆڕكێ له شیعری كوردیدا ، په‌شێوی شاعیر به‌نموونه RZGAR UMER FATTAH Department of Basic Education, Faculty of Education, Koya University http://koyauniversity.org الملخص: ههستگۆڕكێ له شیعری كوردیدا عه‌بدوڵا په‌شێو به‌نموونه ههستگۆكى: بریتییه له جێگۆڕكێ و ئاویتهكردنی ئه‌ركی هه‌سته‌كان ، یان پێدان و گۆڕینی ئاگایهكانی هه‌ستێكه به‌هه‌ستێكی دیكه. بێگومان ههستگۆركێ له ئه‌ده‌بیاتی كۆن و تازه‌شدا بایه‌خێكی گه‌وره و به‌رزو به‌هێزی هه بووه و هه‌یه. وه به‌یه‌كێك له سه‌رچاوه گرینگه‌كانی وێنه‌ی هونه‌ری ئیستاتیكیهتی شیعری داده‌نریت. نموونه‌ی ههستگۆركێ له شیعری كۆن و نوێ و هاوچه‌رخیشدا دیارده‌یه‌كی زه‌ق و دیاره، به‌تایبه‌تی له شیعری شاعیرانی هاوچه‌رخدا، له نێو ئه‌وانیشدا له شیعری شاعیرانی نوێخوازی وه‌ك عه‌بدوڵا په‌شێو و شێركۆ بێكه‌س و له‌تیف هه‌ڵمه‌ت دا ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره و فراوانی هه‌یه. نموونه‌ش بۆ ههستگۆركێ وه‌ك له شیعری شاعیران‌دا هاتووه. زاراوه‌كانی (ده‌نگێكی ڕوون ،گۆرانیه‌كی بۆندار، هه‌واڵێكی تاڵ و چرپه‌یه‌كی نه‌رم ) كه هه موو ئه مانه له ئه نجامی جێگۆركێ و ئاویته كردنی هه‌سته‌كانی بینین و بیستن و بۆنكردن و چه‌شتن و به‌ركه‌وتن هاتوونتهكایهوه. سه‌ر هه‌ڵدان و هاتنه‌كایه‌وه‌ی ههستگۆڕكێ:ههستگۆركێ وه‌ك بابه‌تێكی پڕبههاو سه‌رنج ڕاكێشی ئه‌ده‌بی زیاتر به زاده‌ی ڕیبازی سومبولیزمیهكان داده‌نرێت و له‌به‌رهه‌می ئه‌وانه‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه كه هه‌ڵگری بیر‌و باوه‌ڕی سیمبولیزمین . چونكه سومبولیزمیهكان له‌به‌كارهێنانی میتافۆرم و هونه‌ره‌كانی ئیستاتیكیهتدا ده‌ستێكی باڵایان هه‌بووه. بێگومان ههستگۆركێ پانتایه‌كی گه‌وره‌و فراوانی له شیعره‌كانی بۆدلیر داگیركردووه . دیاره " له مێژویه كی زۆر كۆندا پیش ڕامبۆ ئه‌و جۆره ههستگۆركێ یه له لایه ن ڤیگتۆر هۆگۆوه له ئه‌ده‌بیاتی ئه‌وروپاییدا به‌كارهاتووه. دواتر به‌شیوه‌یه‌كی فراوان له شیعره‌كانی ڕامبۆدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و هه ستگۆركێ ی جۆراوجۆری له سنوریكی فراوان به‌كارهێناوه " له ژیر كاریگه‌ری ئه‌ده‌بیاتی سومبولیزمدا " نووسەری فەڕەنسی ( بۆدلێر1821-1867) یەكەم كەسە كە بیرۆكەی هونەر بۆ هونەری خستە ڕوو. ناونیشانێكی واتاداری بۆ دیوانەكەی خۆی دانا ( گوڵەكانی شەڕ ). "شاعیری فه‌ره‌نسی بۆدلێر یه‌كه‌م كه‌س بووه به‌شێوه‌یه‌كی تیوری باسی ههستگۆركێی كردووه،له‌شیعره‌كانیدا به كاری هیناوه. المفاتيح: ههستگۆڕكێ ، هه‌ستی بینین ،هه‌ستی بیستن ، هه‌ستی بۆنكردن ، هه‌ستی تامكردن ، هه‌ستی به‌ركه‌وتن. Date: 09/05/2020 Place: online/ Google meet. |
FEDU >