FEDU‎ > ‎

FEDU.SE198913


جۆرەكانى گێڕەرەو و فرە گێڕەڕەوە لە رۆمانى ميرنامەى جان دۆستدا
Jalal Anwer Saeed
Department of Kurdish Language, Faculty of Education, Koya University
http://koyauniversity.org

الملخص: فرە گێڕەڕەوە لە رۆماندا واتاى ئەوەيە كە پەيام و ناوەرۆكى رۆمانەكە تەنيا لە رێگەى يەك گێڕەرەوەوەوە ناگوازرێنەوە بۆ خوێنەر، بەڵكو چەندين گێڕەرەوەوە پێشكەشدەكرێن كە زۆرجار وا دەبێت خۆيان بەشداربن لە رووداوەكاندا. هەر چەندە فرەگێڕەڕەوەيى مەرج نييە ببێتە هۆى دروستبوونى فرەدەنگيى، بەڵام زۆرجاريش لەبەر ئەوەى ئەم گێڕەڕەوانە هەر يەكەيان لە گۆشەنيگاى تايبەتى خۆيانەوە رووداوەكان دەگێڕنەوە كە زۆرجار گۆشەى جياوازن، ئەوا فرەدەنگييش دروستدەبێت. وەك لە رۆمانى ميرنامەدا كە رووداوەكان لە لايەن ٢٢ گێڕەڕەوەوە پێشكەشدەكرێن و هەموويان لەسەر بابەتى گێڕانەوەكە كۆك نين بۆيە بە ئاسانيى هەست بە هەبوونى فرەدەنگييش دەكەين. بەشداريكردنى ئەم گێڕەرەوە زۆرە لە پرۆسەى گێڕانەوەكەدا جۆرەكانى گێڕەرەوەش دەستنيشاندەكەن.


المفاتيح: گێڕانەوە، گێڕەرەوە، فرەگێڕەرەوە، فرەدەنگيى، گێڕەرەوەى هەمووشتزان، گێڕەرەوەى هەمانشتزان.


Date: 28/04/2020
Place: online/ google meet.
Ċ
Caroline Yousif Daniel,
May 24, 2020, 8:41 AM