FEDU‎ > ‎

FEDU.SE198854


بنەماكانى دەستورى هاوچەرخ لەسەردەمى شۆڕشى فەڕەنسى و كاريگەرى
لەسەر دەستورى وڵاتان (دەستورى هەرێمى كوردستان بەنموونە)

Darawan Abdulqader Ahmed
Department of History, Faculty of Education, Koya University
http://koyauniversity.org

الملخص: شۆڕشى فەڕەنسى بەيەكێك لەڕووداوە مێژووييە گرينگ و كاريگەرەكان دادەنرێت لەمێژووى مرۆڤايەتى بەگشتى و مێژووى نوێ و هاوچەرخدا بەتايبەتى بەهۆى ئەوەى ئەم شۆڕشە سەرجەم بوارو لايەنەكانى ژيانى ئەوكاتى گرتەوە، كەيەكێك لەگرنينگترين لايەنەكانى بوارى فكرو فەلسەفەو ياسابوو، كە ئەم شۆڕشە لەڕاستيدا بەدايكى دروستبونى ياساو دەستوورى هاوچەرخ دادەنرێت. كەبۆيەكەم جار وشەى دەستور دێتە ناو شانۆى سياسى و دەبێتە چەمكى وەستانەوە لەدژى نادادى و بنەماى يەكسانى دەچەسپێنێت.
هەروەك ڕوونە داڕێژەرى ئەم بنەما ياساييانەى كەئەم شۆڕشە بەرهەمى هێنا، زادەى بيرى چەندين بيرمەندو ياساناس بوو لەم كاتەدا كەپێشەوايەتى فەلسەفەى ئازادييان دەكرد، بوونە بنەمايەك تا ياسا لەپێناو خزمەتكردن و هێنانەدى خەون و خولياكانى سەرجەم تاكەكانى كۆمەڵگا بێت. ئەمەش دەرخەرى بوونى ئەم هەموو زوڵم و ستەم و ناداييە بوو لەڕووى كۆمەڵايەتييەوە سەرجەم پێگەو كۆڵەگەكانى كۆمەڵگاى فەڕەنسى بەرەو لێك ترازان و هەڵوەشانەوە بردبوو، ئەم چينايەتيە زۆرەى كەببووە هۆكارى سەرەكى وەستانەوەى تاكەكان دژى دەسەلات و ئەو چينە كەمەى كاساڵانێكى زۆربوو لەژێر ناوى (دەسەڵات و پيرۆزى و ئايندا)يە زوڵم و ستەمەوە فەرمانرەوايەتى فەڕەنسايان دەكرد.


المفاتيح: (شۆڕشى فەڕەنسى)، (دەستور)، (دەستوری فەڕەنسی هاەچەرخ)، (پڕۆژە دەستوری هەرێمی کوردستان).


Date: 08/01/2020
Place: Faculty Of Education,Department of History/ Hall no.6
Ċ
Caroline Yousif Daniel,
May 9, 2020, 7:35 AM