ڕێنوس لە تابلۆدا هێمن عەبدولحەمید شەمس Department of Kurdish Language, Faculty of Education, Koya University http://koyauniversity.org الملخص: نووسین، داهێنانێکی مرۆیییە بۆهەڵگرتن و پاراستنی بیروبۆچوونەکانی مرۆڤ لە لەناوچوون، کە بە زمان دەربڕاون. بە دەربڕینێکی تر، نووسین بریتییە لەو هەوڵەی مرۆڤ داوێتی بۆ پاراستنی قسە، چونکە نووسین دیوی دوووەمی قسەکردنە وپەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵیدا هەیە . گرنگیی نوسین به گرنگیی زمانه‌وه په‌یوه‌سته، زمانیش به هزری مرۆڤه‌وه په‌یوه‌سته و ده‌بن به دو ڕه‌گه‌زی گرنگ له پێكهاته‌ی مرۆڤایه‌تیدا. گه‌ر زمان به پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه په‌یوه‌ست بێت، ئه‌وا نوسینیش هه‌مان ڕه‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌یه. ڕێنووس، چۆنیەتیی نووسین و تۆمارکردنی دەربڕینە زمانییەکانە (قسەکردن)، بە هێما. بەدەربڕینێکی تر، هێمادارکردنی زمانە بە شێوەی بینراو. لە (فەرهەنگی زاراوەی زمان‌ناسی)دا بەمجۆرە پێناسە کراوە: "ڕێنووس Orthography : بریتییە لە کۆمەڵێک دەستوور کە بە هاریکارییان ئاخاوتنی ئێمەیان پێ دەنووسرێ". المفاتيح: زمان. نوسین. ڕێنوس. هەڵەی ڕێنوس. Date: 05/11/2019 Place: Faculty Of Education,Department of Kurdish Language, Tahir Bakr Hall |
FEDU >