FEDU‎ > ‎

FEDU.SE198792

تێڕوانينى ئيمپڕاتۆرياى ڕۆمانى(بێزەنتى) بۆ ڕۆژ هەڵات لە نێوان سەدەى ٧-١٠ ز
Chia Jawhar Omer
 Department of History, Faculty of Education, Koya University
http://koyauniversity.org

الملخص: پاش بڵاو بوونەوەى ئايينى ئيسلام لە نيمچە دوورگەى عەرەبى و دەستپێكردنى فراوانخوازيەكانى بۆ ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى ئيمپڕاتۆرياى بێزەنتى و دەست بەسەرداگرتنى، ئەمە بووە هۆكارى بەريەككەوتنى ئيمپڕاتۆرياى ڕۆمانى لەگەڵ ئەم هێزە نوێيە، كە پێشووتر زانيارييەكى ئەوتۆى لەسەريان نەبوو بەهۆى ئەوەى بەشدارييەكى ڕاستەوخۆيان نەبوو لە چالاكييە سياسى و سەربازيەكانى ناوچەكە. بۆيە ئەمە واى كرد ئيمپڕاتۆرياى ڕۆمانى هەوڵبدات زانيارى لەبارەيانەوە بەدەست بهێنێت، لەسەرەتادا وەك گروپێكى ئايينى هەڵگەڕاوە لە ئايينى مەسيحى سەيريان دەكردن، بەڵام دواتر پێيان وابوو ئەمانە گروپێكى بەربەرى بێ شارسنانيەتن و هێرشيان كردۆتە سەريان بە ئامانجى تێكدان و تاڵانكارى و پێيان وابوو ئەمانە هاوشێوەى هۆزە جێرمانەكان و گۆتە ڕۆژئاواييەكانن كە لە پێشووتردا لە ڕۆژئاواوە هێرشيان بۆيان هێنابوو. 


المفاتيح: ئيمپڕاتۆرياى ڕۆمانى ڕۆژهەڵات ئيسلام مەسيحى. 


Date: 01/05/2019
Place: Faculty Of Education,Department of History/ Hall no.6
Ċ
Caroline Yousif Daniel,
May 9, 2019, 8:20 AM