بنياتى رِيتم لة شيعرة كوردييةكانى (ئةختةر)دا سروشت جوهر حویز Department of Kurdish Language, Faculty of Education, Koya University http://koyauniversity.org الملخص: رِيتم بنەماو رِەگەزيێكى سەرەكى شيعرە ، بەهاو چەشەى تايبەتى خۆى هەیە ، بۆیە پەيوەدى نيَوان شيعرو رِيتم پەيوەندييەكى بەهێزە ، رِيتم رِەگدانەوەی هەستى ناخ و دەروونى شاعيرەو دەبێتە هۆى كاریگەری خستنەسەر هەست و سۆزى وەرگر ، گرینگى رِيتم و پەیوەندى پتەوى لەگەڵ مۆسیقاوە ، بەوهۆيەوەش كەوا ئاوازو مۆسیقا بەشێكى گرينگى بنيات و ئيستاتيكاى شيعر پێكدەهێنێت ، بۆيە هەمیشە رِيتمى شيعرى ، بەتايبەتيش شيعرى كلاسيكى كوردى ، جێگاى سەرنج و لێكۆڵینەوەى ئەدەبى بووە، ديارە وەكو چۆن شيعر لە رِووى فۆرم و پێكهاتەوە لە كۆنەوە بۆ نوێ گۆرِانى بەسەر داهاتووەهەر بەو شێوەيە رِيتمى شيعريش گۆرِاوە. چونكە رِيتم پابەندى شێوەى شيعرە ، لە بنيادى کێش و سەرواو پێكهاتةى زمانييدا . لێرەدا مەبەستمان لە ريتم مۆسيقاى شيعرييە بە گشتى ، ريتم كە پەيوەستە بەسەرواى ناوەوە ، بەڵام مۆسيقاى شيعرى لە هەردوو بەشى ئاوازى دەرەوەو ناوەوە لە زمان و كێش و سەرواى شيعريدا يەكانگير دەبن ، بۆيە ئاور لە مەسەلەكانى كيَش و سەرواش دراوەتەوە . بۆيە لێرەدا باس لە رِيتمى شيعرە كوردييەكانى (ئەختەر) و هونەرەكانى بنيادى رِيتم و مؤسيقاى شيعرى دەكەین . المفاتيح: چەمکی ڕیتم ، جۆرەکانی ڕیتم، کێش و ڕیتم، دووبارەکردنەوە ، مۆسیقای دەرەوە ، مۆسیقای ناوەوە Date: 10/04/2019 Place: Faculty Of Education,Department of Kurdish Language/ Tahir Bakr |
FEDU >