ئایندهی گه‌شت و گوزار له قه‌زای كۆیه هه‌لمه‌ت تۆفیق سه‌عید Department of Geography, Faculty of Education, Koya University http://koyauniversity.org الملخص: له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌شت و گوزار وه‌ك پێویست پێشه‌وه چوونی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه، ئه‌گه‌ر چی ده‌توانرێت گه‌شت و گوزار وه‌ك كه‌رته‌كانی تر ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ داهاتی ولأت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌رتی گه‌شت و گوزار له دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌ددامه‌وه هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و پێش چوونی به خۆیه‌وه بینیوه، چه‌ندین گۆڕانكاری باش ڕوویاندا له‌وانه: كردنه‌وه‌ی په‌یمانگای گه‌شت و گوزاری و نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك ڕێگاو بان، و بازاڕی نوێ دروست كراون، سه‌یرانگاكان هه‌ندێك خزمه‌ت گوزاری وه‌ك كه‌پرو شوێنی دانیشتن و یاری بۆ دابین كراوه. قه‌زای كۆیه‌ش له‌و گۆڕانه بی به‌ش نه‌بووه به‌هۆی سه‌رنج ڕاكێشانی و جوانی سروشتی قه‌زاكه چ له‌ڕووی سروشتی بێ یاخود له‌ڕووی مرۆییه‌وه. قه‌زای كۆیه ده‌توانین بڵێین ئاستی پێشكه‌وتنی تا ڕاده‌یه‌كی باش بووه. وه چه‌ندین پڕۆژه‌و كاریشی له‌به‌ر ده‌ست دایه تاوه‌كو پێشكه‌شی گه‌شتیاران و هاولأتیانی قه‌زاكه‌ی بكات لێره‌دا ئه‌و هه‌نگاوانه ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه كه به نیازه له قه‌زای كۆیه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پێشكه‌ش به گه‌شتیاران بكرێت المفاتيح: گه‌شت و گوزار گه‌شتیار ئاینده‌ى گه‌شت و گوزار پلانى گه‌شت گوزارى Date: 14/02/2019 Place: Faculty Of Education,Department of Geography/ GIS Hall |
FEDU >