ههستگۆركێ له‌شیعره‌كانی عه‌بدولا په‌شێودا Rzgar Umer Fattah Department of Basic Education, Faculty of Education, Koya University http://koyauniversity.org الملخص: پوخته‌ی توێژینه‌وه : ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌ناونیشانی ( ههستگۆڕكێ له شیعره‌كانی عه‌بدوڵا پهشیۆ )دا، هه‌وڵێكه بۆ زیاتر ناساندن و تیشك خستنه‌سه‌ر چەمك و پێناسەی ههستگۆركێ و خستنەڕووی نرخ و بایەخ و ڕۆڵی ئه‌م بابه‌ته له شیعردا. كە تا ئێستا به‌پێی پێویست ئاوڕی لێ نه‌دراوه‌ته‌وه‌و له‌م باره‌یه‌وه هەست بەهەبوونی بۆشاییەكی زۆر گه‌وره دەكەم. هۆكارەكانی هەڵبژاردنی ئەو بابەتە زۆرن، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی بۆ ڕۆڵی ههستگۆركێ لە داهێنانی شیعریدا لەلایەك و توانا و لێهاتوویی و ئەزموون و سەلیقەی شاعیر لە لایەكی دیكه‌وه دەگەڕێتەوە. توێژینەوەكە لە پێشەكی و دوو بەشی سەرەكی پێكهاتووە، بەشی یەكەم بەشێوەیەكی گشتی تیۆرییەو لە دوو تەوەرە پێكهاتووە، تەوەرەی یەكەم بریتییە لە چەمك و پێناسەی ههستگۆركێ. لێرەدا هەوڵمانداوە به‌وردی تیشك بخەینەسەر ئەو بابەتەو ڕوونی بكەینەوە. تەوەرەی دووەم بۆ مێژوو و هۆكارەكانی بەكارهێنانی ههستگۆركی لەشیعردا تەرخانكراوە، بەڵام بەشی دووەم تایبەتە بە جۆرەكانی ههستگۆركێ و بەها و ڕەنگدانەوەی لە شیعرەكانی عه‌بدوڵا په‌شێودا. كە له سێ ته‌وه‌ر پێكهاتووە. لە تەوەرەی یەكەمدا ههستگۆركێی(بينين و بيستن )مان لە شیعرەكانی په‌شێودا خستۆتە ڕوو. لەتەوەرەی دووەمدا، بایەخ و كاریگەری ههستگۆركێی (چه‌شتن و بۆنكردن)مان لەلای ئەم شاعیرە بەرزە پێشانداوە. لەتەوەرەی سێیەمیشدا ئاستی قووڵی و كاریگەری ئیستاتیكیەتی ههستگۆركێی (به‌ركه‌وتن)مان دەرخستووە. لە كۆتایدا ئەنجامی توێژینەوەكە و لیستی سەرچاوەكان و پوختەی توێژینەوەكەمان بەهەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی خستۆتەڕوو. المفاتيح: عه‌بدوڵا په شێو ، ههستگۆڕكێ . بینین ، بیستن ، بۆنكردن ، به‌ركه‌وتن ، چه‌شتن Date: 12/02/2019 Place: Faculty Of Education, Department of Basic Education/ Hall no.10 |
FEDU >