FEDU‎ > ‎

FEDU.SE198711

گونجان و نەگونجان لە دەقدا
Nazira Sabir Mustafa
Department of Kurdish Language, Faculty of Education, Koya University
http://koyauniversity.org

الملخص: دەق پانتايەكى فراوانە بۆ لێكۆڵينەوە، وەك يەكەيەكى واتايى دادەنرێت بۆ شيكردنەوەى بەشەكانى. دەق ئەو كاتە بەرجەستە دەبێت كە چەند پەيوەندييەك لە نێوان بەشەكانيدا هەبێت، ئەم پەيوەندييانە ببێتە هۆى گونجاندنيان لەگەڵ يەكتريدا. دەشێ دەق نەگونجاوبێت, ئەگەرئەم پەيوەندييانە نەبنە بنياتى دروست بوونى، بۆيە گرنگە تيشك بخەينە سەر ئەو پەيوەندييانەى, كە بەشەكانى دەق بەيەكەوە دەبەستنەوە. هەريەكەيەكى زمانى, كە بوونى هەبێت لە دەقەكەدا دەبێت پێگەيەكى هەبێت بۆ دروستكردنى ئەم پەيوەندييە. زۆر بۆچوونى جياواز لە ئارادايە بۆ شيكردنەوەى ئەم لايەنە، كە هەندێكيان پەيوەندييان بە ناوەوەى دەقەوە هەيە, هەندێكيان پەيوەنديان بە دەرەوەى دەقەوە هەيە.


المفاتيح: دەق وەك يەكەيەكى زمانەوانى و ئەدەبى بۆتە پانتاييەكى فراوانى بۆ لێكۆڵينەوە. زانستێك هەيە بە ناوى دەقناسى كە تايبەتمەندييەكانى سەردەميانە دەق دياريدەكات. هەندێك لە ڕوانگەى ئەركييەوە پێناسە بۆ دەق دەكەن، كە ئەركى گەياندن ئەنجام دەدات. هەندێكى تر پێيانوايە دەق، گوتراو و نووسراو دەگرێتەوە.
دەق يەكەيەكى سيمانتيكيە, زمان لە گەياندن دەينوێنێت، كە بريتيە لە وشەيەك يان ڕستەيەك يان كۆمەڵە ڕستەيەك, تەنها يەكەيەكى ڕێزمانى نييە, كە درێژى و كورتى ببێتە پێوانە بۆ دەق.

Date: 22/01/2019
Place: Faculty Of Education,Department of Kurdish Language/ Tahir Bakr
Ċ
Caroline Yousif Daniel,
Mar 9, 2019, 8:06 AM