هۆكار و مەبەستەكانى مەزراندنى ديمەنى سێكسيى لە رۆمانى كورديدا جەلال ئەنوەر سەعيد Department of Kurdish Language, Faculty of Education, Koya University http://koyauniversity.org الملخص: سيمينارەكەمان هەوڵێكە بۆ تێگەيشتنى ئەو پالنەرانەى كە وا لە رۆماننووس دەكەن هەموو خەياڵ و كۆششى خۆيان بخەنەگەر بۆ بنياتنانى ديمەنى سێكسيى و مەزراندنى لە رۆمانەكانياندا. سەرەتا لە دەسپێكێكى كورتدا، ئاوڕێكمان لە زاراوەى ئيرۆتيكا لە ئەدەبى جيهانى و عەرەبى و كورديدا، داوەتەوە، چونكە باسكردن لە ديمەنى سێكسيى لە رۆماندا، دەمانباتەوە بۆ ناو ئەو بوارە. دواتر لە سێ تەوەردا، هۆكار و مەبەستەكانى مەزراندنى ديمەنى سێكسيمان لە رۆمانى كورديدا خستووەتەڕوو كە بريتيين لە: 1. ديمەنى سێكسيى وەكو هۆكارى گوزارشتكردن. 2. ديمەنى سێكسيى وەكو هێما. 3. ديمەنى سێكسيى وەكو ئامانج. بۆ هەر يەكێكيش لەم هۆكار و مەبەستانەى سەرەوە، نموونەى پێويستمان لە رۆمانى كورديدا هێناوەتەوە. المفاتيح: - هۆكار Factor - مەبەست Motive - ئيرۆتيكا Erotica - گوزارشتكردن Term - ئامانج Aim Date: 06/11/2018 Place: Faculty Of Education,Department of Kurdish Language/ Tahir Bakr Hall |
FEDU >