كاريگەرى ڕۆڵى (سەركردە) لە سەر بارودۆخى سياسى باكورى كوردستان ١٩١٨- ١٩٢١ هيوا حميد شريف Department of History, Faculty of Education, Koya University http://koyauniversity.org الملخص: (سەركردە) سياسى و سەربازييەكانى كورد لە باكورى كوردستان لە قۆناغى دواى تەواوبوونى جەنگ ئەوەندەى (سەركردە)ى لۆكاڵى و ناوچەيى بوونە ئەوەندە (سەركردە)ى سەرتاسەرى نەبوونە, لەبەر هەندێ هەڵوێست و بڕيارى هەر يەكێكيان بە تەنيا كاريگەرى بۆ سەر تەواوى ناوچە كوردنشينەكانى باكور نەبوو, ئەمەش زياتر بۆ ئەو هەڵومەرجە كۆمەلآيەتى و ئابورييە دەگەڕايەوە كە ئەو كات كوردستان پێدا تێپەڕيوە, لەم سۆنگەيەشەوە بوو بەشى زۆرى (سەركردە)كان ئەندامى چەند بنەماڵەيەكى ناودارى كورد بوون كە لە ئەستانبول نيشتەجێبوون, بەلآم سەربارى ئەم دۆخەش ڕۆڵ و چالاكييە سياسيەكانيان كەم تا زۆر كاريگەرى ئەرێنى ياخود نەرێنى بۆ سەر چارەنوسى سياسى كورد هەبووە, چونكە لەم قۆناغەدا ئەوان ديارترين سەركردەى كورد بوون لە گۆڕەپانەكە. المفاتيح: سەركردە - لۆكاڵى - سياسەت - ڕۆڵ - كاريگەرى - هەڵوێست. Date: 24/10/2018 Place: Faculty Of Education,Department of History/ Hall no.6 |
FEDU >