FEDU‎ > ‎

FEDU.SE188632


ڕه‌وايه‌تى دان به‌ كوده‌تا و خوێندنه‌وه‌يه‌ك بۆ نامه‌كه‌ى هيلالى كوڕى به‌در
كامران عزيز عبدالله‌
 Department of History, Faculty of Education, Koya University
http://koyauniversity.org

الملخص: كاتێك مير(به‌در) له‌لايه‌ن (هيلال)ى كوڕى ده‌ستگيركرا و خرايه‌ زيندانه‌وه‌ له‌ ساڵى (400ك/1009ز )دا ئه‌م كرداره‌ به‌بێ هه‌ڵوێست تێنه‌په‌ڕى له‌به‌رئه‌وه‌ى كاره‌كه‌ى (هيلال) چ له‌ ڕووى ئاينيه‌وه‌ كارێكى نه‌شياو بوو ڕه‌فتارێك بوو پێچه‌وانه‌ى پره‌نسيپ و ئه‌و به‌ها ئاينيه‌كان بوو ، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ ڕووى كومه‌لايه‌تيشه‌وه‌ كردارى وه‌ستانه‌وه‌ و دژايه‌تى كردنى كوڕ بۆ باوك كارێكى نا ئه‌خلاقيه‌ ، بۆيه‌ بوونى ئه‌م فاكته‌رانه‌ به‌بێ كاردانه‌وه‌ نابێت ، ئه‌گه‌رچى تێروانينى جياوازيش هه‌بوو كه‌ خه‌ڵك هه‌ريه‌كه‌و به‌ويست و بۆچوونى خۆى قسه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ ده‌كرد، هه‌ندێكيان وايان ده‌بينى كه‌ ئه‌مه‌ كارێكى قێزه‌ وون و ئابڕووبه‌ره‌، بۆيه‌ (هيلال) نامه‌يه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ تێدا پاساوى ئاينى و سياسى هێناوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و كاره‌ى كه‌ ئه‌نجامى دابوو به‌رامبه‌ر باوكى به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى ده‌نگى ناڕه‌زايى.
 

المفاتيح:  ڕه‌وايه‌تى - كوده‌تا - پاساوى ئاينى - پاساوى سياسى - تێڕوانينى جياواز




Date: 09/05/2018
Place: Faculty Of Education,Department of History/ Hall no.9
Ċ
Caroline Yousif Daniel,
Aug 8, 2018, 1:26 AM