FEDU‎ > ‎

FEDU.SE188560

هۆكاره‌كانى بڵانه‌بوونه‌وه‌ى بيروباوه‌ڕى شيعه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى له‌ سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاست
كامران عزيز عبدالله
Department of History, Faculty of Education, Koya University
http://koyauniversity.org
الملخص: بيروباوه‌ڕى شيعه‌ يه‌كێكه‌ له‌ مه‌زهه‌به‌ باوه‌كانى جيهانى ئيسلامى كه‌ كاريگه‌ريه‌كى زۆرى هه‌بوو له‌سه‌ر ئاستى ئاينى و كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسى له‌ نێو نه‌ته‌وه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ جياوازه‌كانى سنورى ده‌وڵه‌تى خيلافه‌ت و تاڕاده‌يه‌كى باش ڕۆڵيان هه‌بوو له‌ ئاراسته‌كردنى ڕووداوه‌كان، بۆيه‌ له‌به‌رگرينگى و پربايه‌خى ئه‌م گروپه‌ هه‌وڵمانداوه‌ به‌دواى ئه‌و هۆكارانه‌ دابگه‌ڕێين كه‌ به‌ربه‌ست بووينه‌ له‌به‌رده‌م بڵاونه‌بوونه‌وه‌ى بيروباوه‌ڕى شيعه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى به‌شێوه‌يه‌كى زۆرينه‌، واتا له‌سه‌ر ئاستى گشتى ئه‌گه‌رچى له‌سه‌رئاستى تاك هه‌يه‌ كه‌ هه‌ڵگرى ئه‌وبيروباوه‌ڕه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ نه‌بۆته ‌پرسى گشتى و له‌ كه‌مينه‌يه‌كى سنووردار تێناپه‌ڕێ به‌رامبه‌ر به‌زۆرينه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كه‌ هه‌ڵگرى بيروباوه‌رى سوننى بوون به‌ئێستاشه‌وه‌، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكارى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م بابه‌ته‌يه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ دواى ئه‌و هۆكارانه‌ دابگه‌ڕێين كه‌ بوونه‌ته‌ ڕێگر له‌ به‌رده‌م ته‌شه‌نه‌ نه‌كردنى ته‌وژمى شيعه‌ له‌ نێو كورددا. 


 
المفاتيح: بيروباوه‌ڕى شيعه‌ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى ئاينى كۆمه‌ڵايه‌تى سياسى خيلافه‌ت ده‌سه‌ڵاتى كوردى




Date: 24/01/2018
Place: Faculty Of Education,Department of History/ Hall no.9
Ċ
Caroline Yousif Daniel,
Jan 27, 2018, 10:48 PM