(العز الضرير)عهزه كوێرى نوسەيبينى و ئیبنو ئهبی لهیجائى هەزبانى ئهربیلی-هەولێرى (پەيوەندى نێوان دوو زانا) Al- Ez Al- Dharir (Aza kuer) Nisibini & Ibn Abi Al- Haija Al-Hathbani Al-Arbili (Hawleri) A relationship between tow scholars Mahdi Othman Hussein Department of History, Faculty of Education, Koya University http://koyauniversity.org الملخص: لەسەدەى حەفتى كۆچى/سێزدەى زايينى ژمارەيەك لەزانايان لەجيهانى ئيسلاميدا سەريانهەلدا وتوانيان بەژداربن لەپێشخستنى چەندلايەنێكى فكرو زانست وزانيارى شارستانيەتى ئيسلامى بەگشتى ، بەتايبەتى لەوكاتەدا ژمارەيەك لەشارە كورديەكانيش دەركەوتن وەكو شارى هەولێر-أربل ،هەكارى ،وئامەد، ونوسەيبين... وبوون بەبنكەى رۆشنبيرى گەورەو چەندين زاناى بەناوبانگى كورديان لەبوارە جۆربەجۆرەكانى زانستدا پەروەردەكردو پێگەياند. لەنێو ئەمانەشدا شيخ عزالدين حسن كورى محمد كورى ئهحمد نجا ئهربیلى ناسراوبە العز الضرير-عهزه كوێر"مردوو لە:٦٦٠ك/١٢٦١ز" فەيلەسوف ودانا وشاعيرى لەدايكبوى شارى نوسەيبينى باكورى كوردستان ،هەروەها مير عزالدين محمد كورى ئهبى لهيجائى هەزبانى ئهربیلى-هەولێرى"مردوولە:٧٠٠ك/١٣٠١ز" كەيەكێك لەئەندامانى مالباتى ميرايەتى هەزبانى بوو لە هەولێرو مێژوونووس وشاعيرێكى كوردە . ناوبراوان لەكاتى كۆچكردنيان بۆ ديمەشق ومانەويان لەوێدا هاورێيەتيەكى گەورەو سەرنجراكێشيان لەنێواندا هەبووە بەهۆى رەچەلەكى نەتەوەيى يان ناوچەگەرێتى ، كهئەمە لەلايەن ژمارەيەك لەسەرچاوەكاندا باسي لێوەكراوە. المفاتيح: عهزه كوێرى نوسەيبينى-مير عزالدين محمد كورى ئهبى لهيجائى هەزبانى ئهربیلى(ههولێری)-مێژوونووس-شاعير-فەيلەسوف-كۆچكردن-هاورێيەتيەكى-پهیوهندی-رەچەلەكى نەتەوەيى-زانای كورد-ئهقسا... Date: 10/01/2018 Place: Faculty Of Education,Department of History/ Hall no.9 |
FEDU >