FEDU‎ > ‎

FEDU.SE178551

ڕۆڵی سه‌فه‌ر له‌ داستانه‌ فۆلكلۆرییه‌كاندا
كیفی احمد عبدالقادر
Department of Kurdish Language, Faculty of Education, Koya University
http://koyauniversity.org
الملخص: سه‌فه‌ر بریتییه‌ له‌ رۆیشتن و گواستنه‌وه‌ی شوێنی دانیشتنی مرۆڤ له‌ شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكی دیكه‌، جا ئه‌و شوێنه‌ نوێ بێت بۆی یان له‌ پێشدان چه‌ند جاری دیكه‌ سه‌فه‌ری دیكه‌ی بۆ كردبێت، گرنگ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئه‌و شوێنه‌ی بۆی ده‌چێت شوێنی نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی و فه‌رمی نه‌بێت بۆ كه‌سه‌كه‌...ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ مێژووی كۆن، له‌وێدا له‌سه‌ر داستانه‌كان بوه‌ستین، ده‌بینین له‌به‌رئه‌وه‌ی داستان بریتییه‌ له‌ كارو كرده‌وه‌ی مرۆڤێكی مه‌زن و به‌توانا به‌رامبه‌ر هێزه‌ شه‌ڕانگێزه‌كانی دژ و به‌رامبه‌ری له‌ مه‌یدانی شه‌ڕو به‌ره‌نگاری، له‌شوێن و جێگای سه‌خت و مه‌ترسیدار، یان بریتییه‌ له‌ سه‌فه‌رو كۆچێكی دورودرێژو پڕ مه‌ترسی و سه‌خت و تاقه‌ت پروكێن، هه‌رچه‌نده‌ له‌ هه‌مان كاتدا زۆر لایه‌نی ناحه‌ز و دژ هه‌روه‌ها لایه‌نگرانیش رێگری لێده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ ئه‌نجام نه‌دات، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر سوور ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی سه‌فه‌ره‌كه‌ی، به‌ره‌و چاره‌نووس و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی ده‌ڕوات. چونكه‌ ئه‌و سه‌فه‌ره‌ به‌ تاكه‌ ڕێگاچاره‌ و ده‌روازه‌ی رزگاربوون و هاوتا بوونه‌وه‌ی هێز و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاره‌كان بۆ سه‌ر ڕێڕه‌وی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌زانێت، بۆیه‌ پێی باشه‌ كه‌ ئه‌و سه‌فه‌ره‌ ئه‌نجام بدات.


 
المفاتيح: 
سه‌فه‌ر، داستان، به‌یت، هێما، داستانی قاره‌مانێتی، داستانی ئه‌ڤینو دڵداریی، داستانی ئایینی، 




Date: 19/12/2017
Place: Faculty Of Education,Department of Kurdish Language/ Tahir Bakir Hall
Ċ
Caroline Yousif Daniel,
Jan 30, 2018, 8:21 AM