ئیتیکی ئەکادیمی لای مامۆستای زانکۆ (توێژینەوەیەکی مەیدانییە لەروانگەی مامۆستایانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان) هەردی زیاد صالح Department of History, Faculty of Education, Koya University http://koyauniversity.org الملخص: مامۆستای زانکۆ، وەک کارەکتەرێکی سەرەکی و کارا لەنێو زانکۆ، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە چەندێتی و چۆنیەتیی پێشکەوتنی و بەرهەمهێنانی مەعریفەی زانستیی لە کایەی ئەکادیمیدا. لە ئەرکەکانی مامۆستای زانکۆ: فێرکردن، ئاراستەکردن و پەروەردەکردنی قوتابییە، تاوەکو لەدوای دەرچوونی لە زانکۆ، بتوانێت ئەو مەعریفەیەی وەریگرتووە، لەبواری ژیانی پیشەیی و کۆمەڵایەتیی خۆیدا پراکتیزەیان بکات و سوودی بۆ خۆی و کۆمەڵگاکەی هەبێت. دەرکەوتووە جیاوازی ئاماژهداری ئاماریی له نێوان تاكهكانی نموونه بهپێی گۆڕاوی (رەگەز) سهبارهت به ئیتیکی ئەکادیمی لای مامۆستایانی زانکۆ ههیه. جیاوازیهكهش بۆ ئهو مامۆستایانە دهگهڕێتهوه كه لە رەگەزی (مێ)ن. المفاتيح: ئیتیکی ئەکادیمی، مامۆستای زانکۆ. Date: 06/12/2017 Place: Faculty Of Education,Department of History/ Hall No.9 |
FEDU >