بهرهو سیستهمی زانیاری جوگرافی نموونهیی رۆستم سلام عزیز Department of Geography, Faculty of Education, Koya University http://koyauniversity.org الملخص: سیستەمی زانیارییەکانی جوگرافیا(GIS) لەو زانستانەیە کە لەم ساڵانەی دوایدا پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام سەرەتای دەرکەوتنی بە شێوەیەکی دیار لە شەستەکانی سەدەی رابردوو دا بوو. لەم کاتەدا حکومەتی کەنەدی داتا و زانیاری لەسەر کشتوکاڵ و ژیانی کێوی و دارستان و دانیشتوان و بەکارهێنانی زەوی کۆکردبۆوە بە مەبەستی خستنە ناو پرۆگرامی کۆمپیوتەری، ئامانجی ئەم کارەش ڕێکخستن و نیشان دان و نوێکردنەوەی زانیاریە کۆکراوەکانە، ئەم هەنگاوەش سەرەتای دەرکەوتنی سیستەمی زانیارییەکانی جوگرافیا بوو، کە بە سیستەمی زانیارییە جوگرافییەکانی کەندی (Canada Geography Information System ) ناودەبرا. جوگرافیناسی کەنەدی ڕۆجەر تۆمیلسۆن لە ساڵی ١٩٦٤ز، کە ئەندازیارێکی ڕوپێووی ئاسمانی لە دامەزراوەی کەنەدی بۆڕوپێووی ئاسمانی (Spartan Air Services) کاریکردوە بە دامەزرینەری ئەم سیستەمە دا دەندرێت . سیستەمی زانیارییەکانی جوگرافیا ڕۆژ دوای ڕۆژ لە بەرەو پێش چوون و فراوان بوون و گەورەبوون دایە و سود بەخشە لە کاتی بەکارهێنانی بۆ هەموو بوارە زانستیە جیاوازەکان المفاتيح: GIS, Geo Date, Geography, successful & successful for GIS. Date:16/11/2017 Place: Faculty Of Education,Department of Geography/ تاقيكه ى GIS |
FEDU >