ئاوى زير زه وى له هه ريمى كوردستان صمد عبدالله صالح Department of Geography, Faculty of Education, Koya University http://koyauniversity.org الملخص: ئاو به يه كێك لە گرنگترين رەگەزە سروشتى يەكانى سەر گۆى زەوى دادەنرێت كەماناى بەردەوامى ژيان دەگەيەنێت ، لەو چوارچێوەيەشدا ئاوى ژێر زەوى بە دەرامەتێكى سروشتى گرنگ دادەنرێت ، بە جۆرێك گەشەپێدانى ئابورى و كۆمەڵايەتى بە بێ بوونى ئاو بە ئەستەم دادەنرێت ، بۆيە هەرلەكۆنەوە مرۆڤ هەستى بە گرنگى ئاو كردووەو بەڕەگەزێكى سەرەكى بنياتنانى شارستانێتى مرۆڤ وەسف كراوە. ئاوى ژێرزەوى:ئەو ئاوەيە كەلە ژێر زەويدا پەنگى خواردووەتەوە، سەرچاوەكەى دەگەرێتەوە بۆ كارلێكە گركانيەكان و توانەوەى ماددەكانى ژێر زەوى و ئەو ئاوەى كەلە رێى باران و توانەوەى بەفرەوە بە هۆى كونيلەى بەردەكانەوە دادەچۆرێتە ناو زەوى. گرنگى لێكۆڵينەوەكە: دەرخستنى ئەو هۆكارانەى كەرۆڵى هەيە لە بوون يان نەبوونى ئاوى ژێر زەوى و زانين و دەرخستنى برى ئەو ئاوەى كەلە ژێر زەوى هەرێم دايە و تاچەند دەتوانرێت سودى لێوەربگيرێت. ئامانج لەم باسە دەستنيشانكردنى گەنجينەكانى ئاوى ژێر زەوييە لە هەرێمى كوردستان لەگەڵ دەرخستنى رادەى كاريگەرى دياردەى ووشكەساڵى لە سەر ئاستى ئاوى ژێر زەوى. المفاتيح: ناساندن و مەبەست لە ئاوى ژێر زەوى. سەرچاوەكانى ئاوى ژێر زەوى لە هەرێمى كوردستان حەوزەكانى ئاوى ژێرزەوى لە هەرێم وئەو هۆكارانەى كار لە ئاوى ژێر زەوى دەكەن. Date: 14/05/2017 Place: Faculty Of Education,Department of Geography |
FEDU >