FEDU‎ > ‎

FEDU.SE178469

ڕۆمانی جه‌مشیدخانی مامم وه‌ک نموونه‌یه‌ک بۆ ڕیالیزمی جادوویی 
ده‌ریا جه‌مال حه‌وێز 
Department of Kurdish Language, Faculty of Education, Koya University
http://koyauniversity.org

الملخص: ڕیالیزم، بریتییه‌ له‌و ڕێبازه‌ی كه‌ وێنه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى ژیانى مرۆڤ پیشانده‌دات، جاله‌به‌رئه‌وه‌ی له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ گه‌لى كورد به‌زۆر بارودۆخى ناله‌باردا تێپه‌ڕیووه‌ بۆیه‌ ئه‌ده‌بى ڕیالیزمى كوردى له‌دواى جه‌نگى دووه‌مى جیهانییه‌وه‌ ده‌ركه‌وت، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى ڕۆمانی كوردیشه‌وه‌ ڕیالیزم له‌رۆمانى كوردیدا به‌دیده‌كرێت و تائه‌مڕۆش به‌رده‌وامه‌.
ڕیالیزمى جادووییش كه‌وا تازه‌ترین ڕێڕه‌وى ڕیالیزمه‌، و په‌یوه‌ندى زۆرتری به‌و ده‌قانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌پشت ده‌به‌ستن به‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌فسانه‌و دابونه‌ریت و كلتووری نه‌ته‌وه‌یی، خه‌ریكه‌ ده‌په‌ڕێته‌ ناو ئه‌ده‌بى كوردییه‌وه‌، هه‌روه‌كو له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌داو به‌شیكردنه‌وه‌ى ڕۆمانێكى به‌ختیار عه‌لی ده‌ركه‌وتنى ڕیالیزمى جادوویی له‌ ڕۆمانى كوردیدا ده‌سه‌لمێنین.

المفاتيح: ڕیالیزم 
ڕیالیزمی جادوویی
ڕۆمانی کوردی
به‌ختیار عه‌لی



Date:16/04/2017
Place: Department of Kurdish Languag/ Tahir Bakir Hall
Ċ
Caroline Yousif Daniel,
Sep 26, 2017, 11:34 AM