کێشەی ناسنامە لە نوسینەوەی مێژووی کورد - مێژووی سەدەکانی ناوەڕاست وەک نموونە حەیدەر لەشکری خدر الملخص: لە نوسینەوەی مێژووی کورددا، بە شێوەیەکی گشتی، ناسنامەی کورد بۆتە سەنتەری بیرکردنەوەی مێژوونوس و توێژەرانی بواری مێژوو؛ هەبوونی کورد لەنێو مێژوو، پێگەی ئیتنی و کولتورییەکەی، ڕۆڵە سیاسییەکەی، کۆنتڕۆڵی بەرهەمی مێژوویی نێوخۆی کردوە..ئەمە لە نوسینەوەی مێژووی سەدەکانی ناوەڕاستدا ڕەنگی داوەتەوە، کە لەبەر تایبەتمەندی هەمەگیرانەی ئەم مێژووە ( مێژووی ئیسلام وەک بارستەیەکی شارستانی) دۆزینەوەی کورد و بەسەنتەر کردنی کارایی مێژووییان، کارێکی ئەستەم بووە، بەڵام توێژەران ئیشی بەردەوامیان لەسەر کردوە. لە ئاکامدا هەم لە ڕووی میتۆد و هەمیش بابەتدا، نوسینەوەی ئەم مێژووە دووچاری قەیرانی مەعریفی بۆتەوە. المفاتيح: کورد، ناسنامە، مێژوونوسین، سەدەکانی ناوەڕاست، سروشتی زانینی مێژووییانە، میتۆدی نوسین، خۆوێناکردن. Date: 24/01/2017 Place: Department of History |
FEDU >