FEDU‎ > ‎

FEDU.SE168383

هه‌ڵسه‌نگاندنی دابه‌شبوونی قوتابخانه‌ بنه‌ره‌تییه‌كان له‌شاری كۆیه‌ به‌به‌كارهێنانی سیسته‌می زانیارییه‌ جوگرافییه‌كان 

رۆستم سلام عزیز



الملخص:  خوێندن یه‌كیكه‌ له كه‌رته‌ گرنگه‌كان كه‌رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێرێت له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانست وپه‌روه‌رده‌یی، ئه‌مه‌ش به‌ره‌چاوكردنی پێوه‌ره‌كانی خوێندن و گرنگیدان به‌ دابه‌شبوونی جوگرافی دام و ده‌زگاكانی خویندن به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت.
ئامانجی توێینه‌وه‌كه‌ بریتی له‌ لێكۆلینه‌وه‌ له‌سه‌ر باری ئێستای خوێندنی بنه‌ره‌تی وهه‌ڵسه‌نگاندنی پێوه‌ره‌كانی خوێندن به‌پێی پێوه‌ره‌ په‌سندكراوه‌كان له‌شاری كۆیه، هه‌روه‌ها پیاده‌كردنی سیسته‌می زانیارییه‌ جوگرافییه‌كان(GIS) له‌ده‌ستنیشانكردنی شوێنی قوتابخانه‌كان له‌سه‌ر گه‌ره‌گه‌كان وگه‌یشتن به‌نه‌خشه‌ی دیجتالی بۆ تۆری رێگاكانی گواستنه‌وه‌ به‌ ئامانجی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاسانكاری گه‌یشتن بۆ قوتابخانه‌كان به‌ پێی پێوه‌ره‌كانی دووری وكات.
توێژینه‌وه‌كه‌ پشتی به‌ستووه‌ به‌ داتاو زانیاریه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كۆیه‌ و به‌سوودوه‌رگرتن به‌ GPS بۆ ده‌ستنیشانكردنی شوێنی قوتابخانه‌كان، ئه‌مه‌ سه‌ره‌رای به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی (ArcGIS10.1) بۆ گه‌یشتن به‌ چه‌ند نه‌خشه‌ی بابه‌تی و چاره‌سه‌ركردنی به‌رێگای شیكردنه‌وه‌ی ئاماری شوێنیspatial Analyst و شیكردنه‌وه‌ی تۆربه‌ندی Network Analyst.
به‌پێی پیوه‌ری پشكی قوتابی بۆ رووبه‌ر زیاتر له‌ نێوه‌ی قوتابخانه‌كان هاوتا نین له‌گه‌ڵ پێوه‌ر، به‌ڵام پشكی قوتابی/ پۆل و مامۆستا/قوتابی به‌رێژه‌ی به‌رچاو هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ پێوه‌ر سه‌باره‌ت به‌ پێوه‌ری دوری وكات پشتێنه‌ی خزمه‌تكراوی قوتابخانه‌كان به‌رێژه‌ی كه‌متر (60%) ی گه‌ره‌گه‌كان به‌شێوه‌ی پچر پچر خزمه‌ت ده‌كات.

المفاتيح: تواناكانی گه‌یشتن((Assibilate، شیكردنه‌وه‌ی تۆربه‌ندی(Network Analyst)، پێوه‌ره‌كانی خوێندن، GIS.

Date: 11/12/2016
Place: Faculty of Education
Ċ
Caroline Yousif Daniel,
Feb 25, 2017, 10:05 AM