هه ڵسهنگاندنى ئاوهه‌واى گه‌شت و گوزارى له هه‌رێمى كوردستان به به‌كارهێنانى شێوه‌ى ئۆلجیای The Tourism Climate Evaluation in Kurdistan Religions Using Environmental Climate Graph لقمان وسو عمر الملخص: گه‌شتوگوزار یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كیه گرنگه‌كانى ئابورى هه‌ر ناوچه و هه‌رێمێك، له‌م نیوه‌نده‌شدا ئاوهه‌واى گه‌شتوگوزارى به یه‌كێك له گۆلهگه هه‌ره گرنگه‌كانى هه‌لسه‌نگاندنى گه‌شتوگوزار هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ئه‌ژمار ده‌كرێت. هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى چه‌ندین جۆر له‌بنه‌ماى جیاوازى گه‌شت و گوزاره، كه له سه‌روى هه‌موشیانه‌وه ئاوهه‌واى گه‌شتوگوزاریه، له نێوه‌نده‌شدا ههلأكهوتى شوێنى ئهسترۆنۆمى هه‌رێمى كوردستان و تۆبۆگرافیاى ناوچه‌كه ڕۆڵێكى گرنگ ده‌گێڕن له ده‌ستنیشانكردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى هه‌رێمه ئاوههوایهكان له نێوانیشیاندا هه‌رێمه‌كانى پشوى ئاوهه‌وایی. بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاوهه‌واى ناوچه‌ى ڵیكۆڵینهوه له باسهكهماندا پشتمان به‌ستوه به (14) وێستگه‌ى ئاوهه‌واى له ناوچه جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه تا ڕاده‌یه‌كى زۆر بتوانین سه‌رجه‌م به‌شه جیاوازه‌كانى ناوچه‌ى لێكۆڵینه‌وه بگرێته خۆ. ئامانجى باسه‌كه ئامانج له‌م باسه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن و ده‌ستنیشانكردنى ئاوهه‌واى هه‌رێمى كوردستانه له ڕوانگه‌ى گه‌شت وگوزاره‌وه به به‌كارهێنانى یه‌كێك له به‌ناوبانگترین پێوه‌ره‌كانى هه‌ڵسه‌نگاندن، ئه‌مه له كاتێكدا كه هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى جیاوازیه‌كى گه‌وره‌ى ئاوهه‌وایی و توپۆگرافیه. المفاتيح: ئاوهەوا - گەشتو گوزار - ئولجياى - شێوەى ژينگەيي بۆ ئاوهەوا Date: 04/12/2016 Place: Faculty of Education |
FEDU >