About MGRC


English
Arabic
  • پێناسه‌:
 ئه‌م سه‌نته‌ره‌ به‌ سیفه‌تی فه‌رمی، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌ 23/11/2017 دامه‌زراوه‌. بنكه‌كه‌مان چه‌ند یه‌كه‌یه‌ك له‌خۆی ده‌گرێ. گرنگترینیان ئه‌م چواره‌ن: یه‌كه‌ی تۆژینه‌وه‌ی مێژوویی و ئاینی، یه‌كه‌ی تۆژینه‌وه‌ی سیاسی و ستراتیجی، یه‌كه‌ی تۆژینه‌وه‌ی زمان و ئه‌ده‌ب، یه‌كه‌ی پاچڤه‌كردن و ده‌ست نوس. به‌رنامه‌یه‌كی تێر و ته‌سه‌ل له‌خۆده‌گرێ له‌ روئیه‌و ته‌نزیر. له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی ئیداری هاوسه‌نگ پێكدێت، ئاراسته‌ی به‌ره‌و به‌دواداچوونی زیاتر و‌ گه‌یشتن به‌بابه‌تی زانستی و مه‌عریفییه‌. هاوشێوه‌ی بنكه‌كانی تۆژینه‌وه‌ی دیكه‌. ئه‌م بنكه‌یه‌ یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه‌، ڕاسته‌و‌خۆ سه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه‌ هه‌یه‌.
  • ئامانجه‌كانی سه‌نته‌ر‌:
  1. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تۆژینه‌وه‌ی زانستی مامۆستایانی زانكۆ.
  2. پاڵپشتی كردنی تۆژینه‌وی زانستی و دراساتی پێشكه‌وتوو و پڕاكتیكی.
  3. ئه‌نجامدانی كۆنفرانس، كردنه‌وه‌ی وه‌رشه‌ی كار، بۆبه‌شداری كردنی تۆژه‌ران بۆ به‌ئاكام گه‌یاندنی دواین تۆژینه‌وه‌ی‌ زانستی.
  4. هاوكاری كردن و هاندانی نوسینی بابه‌تی زانستی و وه‌رگێڕانی كتێبی جیهانی.
  5. دانانی كۆمه‌ڵه‌ی تۆژینه‌وه‌ و ‌دیاری كردنی ئاراسته‌كانی به‌پێی گونجانی له‌گه‌ڵ ئامانج و بنه‌ماكانی سه‌نته‌ر. 
  6. به‌شداری كردنی سه‌نته‌ر له ئه‌نجامدانی ئیشی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ره‌كانی دیكه‌. 
  7. ئه‌نجامدانی كار و تۆژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ زانكۆكانی عه‌ره‌بی و بیانی.
  8. پێشكه‌ش كردنی بیروڕای زانستی له‌ بواری زانستی مرۆیی.
  • سه‌نته‌ر‌ ئه‌م كارانه‌ له‌خۆ ده‌گرێ:
  1. دانانی پلان و به‌رنامه‌ بۆ تۆژینه‌وه‌ی زانستی له‌بواری رامیاری گشتی. كه‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی بنكه‌ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
  2. ئه‌نجامدانی تۆژینه‌وه‌ی تیۆری و پراكتیكی، كاركردن بۆپێشخستن و خستنه‌ ڕووی بیرو ڕاكان، دابین كردنی پێداویستی زانستی بۆتۆژه‌ران.
  3. خستنه‌به‌رده‌ستی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی بنكه‌ن، له‌و كتێبخانه‌ وه‌رده‌گیرێن، كه‌ كتێب و سه‌رچاوه‌و فلمی تێدایه،‌ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی هۆكاری تۆماركردن به‌شێوازی نوێ له‌وانه:‌(مایكرۆفلم و ماكرۆ فیش) و سیدی. 
  4. بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆژینه‌وه‌ی زانستی و گه‌یاندنی بۆئه‌و شوێنانه‌ی كه‌وا په‌یوه‌ندیان پێوه‌یه‌. هاوكاری كرنیان بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامه‌كان.
  5. خستنه‌ رووی چاپ و كتێب و بڵاوكراوه‌ی زانستی.
  6. جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی به‌ئاگاهێناوه‌ی زانستی له‌رێگای وانه‌بێژی و رێكخستنی كۆنگره‌و كۆڕو چاوپێكه‌وتنی زانستی و خولی راهێنان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌.
  7. بیروڕاگۆڕینه‌وه‌و سوود وه‌رگرتن له‌ شاره‌زایان و تۆژه‌رانی ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
  8. به‌دواداچوون و فراوانكردنی هاوكاری زانستی له‌گه‌ڵ موئه‌سه‌ساتی فكری و مرۆیی.
  • يەكەم هه‌یكه‌لی رێكخستن:
پێكدێت له‌:
  1. سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه‌
  2. به‌رێوه‌به‌ری بنكه
  3. ده‌سته‌ی كارگێڕی