پێداويستييەكان

ئەم پێداویستيانە دەبێت هاردكۆپی و به‌ CD یان DVD، هاوپێچی فۆرمی داخوازینامە بکرێت. هەر كامێك لەمانە كەم بن داخوازينامەكە پشتگوێ دەخرێ

 

بەڵگەنامە پێویستییەکانى پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌ى ئه‌كادیمی + ماسته‌ر

 

 

1.   بڕوانامەى به‌ نمره‌ی بەکالۆڕیۆس ( وێنەى ڕەسەن + 2 دوو دانە کۆپى ڕەنگاو ڕەنگ).

2.   ڕەگەزنامە (وێنەى ڕەسەن +  ٢ دوو دانە کۆپى ڕەنگاوڕەنگ).

3.   ناسنامەى بارى شارستانى ( وێنەى ڕەسەن +  ٢ دوو دانە کۆپى ڕەنگاوڕەنگ).

4.   کارتى زانیارى ( وێنەى ڕەسەن +  ٢ دوو دانە کۆپى رەنگاوڕەنگ).

5.   کارتی نیشتیمانی (له‌ كاتی هه‌بوونی كارتی نیشتیمانی ئه‌وا پێویست به‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانی خاڵی (2+3)ی سه‌ره‌وه‌ ناكات ( وێنەى ڕەسەن +  ٢ دوو دانە کۆپى رەنگاوڕەنگ).

تێبینی/ وێنەى رەسەنى بەڵگەنامەى خاڵى (2+3+4+5)ى سەرەوە تەنها بۆ بینین و بەراوردکردنە لەگەڵ وێنەى کۆپیکراو لە لایەن فەرمانبەر پەیوەندیدار لە زانکۆ، دواى بەراوردکردن راسته‌وخۆ دەدرێتەوە بە پێشکەشکار.

6.   چوار وێنەى ڕەنگاو ڕەنگى بچووک.

7.   فۆرمی پێشكه‌شكردن (1 دانه‌ ڕه‌سه‌ن + دوو دانه‌ كۆپی).

8.   بڕوانامەى توانستى زمانى ئینگلیزی (ئەگەر هەیە) وەکو (IELTS) یان (TOEFL-iBT) یان (TOEFL-PBT) یان (Pearson Academic-PTE)ی یاخود بروانامه‌ی خولی سێنته‌ره‌كانی زمانی زانكۆ حكومیه‌كان كه‌ له‌ ساڵی (2019) به‌ دواوه‌ به‌خشراون (وێنەى ڕەسەن +  ٢ دوو دانە کۆپى رەنگاو ڕەنگ).

9.   پسوولەى دارایی بە بڕى (150.000) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینارى عێراقی هاوپێچ بکرێت كه‌ ناگه‌رێته‌وه‌ بۆ پێشكه‌شكار.

10. بۆ فەرمانبەران و كارمه‌ندانی دامەزراو له‌ بواره‌كانی راژه‌ی شارستانی، سه‌ربازی، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ لە وه‌زاره‌ته‌كان یان داموودەزگاکانى حكومى له‌ هەرێمى کوردستان و عێراقی فیدراڵ پێویستە نووسراوى فەڕمی لارینەبوون (عدم ممانعة) + پوخته‌ راژه‌ لە وەزارەتەکەى یاخود دامەزراوەکەى به‌ واژۆی به‌رێز وه‌زیر یاخود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌كه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتی پێدراوه‌ بهێنێت لە کاتى پێشکەشکردن کە تیایدا ئەم دەقە نووسرابێت (وەزارەتەکەى یان دامەزراوەکەى یاخود فه‌رمانگه‌كه‌ی لاری نییە كه‌ به‌ڕێز (.........) به‌ ناونیشانی وه‌زیفی (.....) پێشکەشى خوێندنى باڵا/دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌ی ئه‌كادیمی یان ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 بکات و لە کاتى وەرگیرانى ئاماده‌یه‌ مۆڵەتى خوێندنى پێ بدات بە شێوەى خۆتەرخانکردنى تەواو (تفرغ تام).

11. بۆ ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی كه‌ دانه‌مەزراون به‌ شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له‌ بواره‌كانی راژه‌ی شارستانی، سه‌ربازی، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ لە هیچ وه‌زاره‌ت و داموودەزگایه‌كى حكومی له‌ هەرێمى کوردستان و عێراقی فیدراڵ، ئه‌وا پێویسته‌ به‌ڵێننامه‌ له‌ لایەن پێشکەشکار لە (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی) له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پربکرێتەوە و تیایدا ئەم دەقە نووسرابێت :-

(من کە ناوم لە خوارەوە هاتووە دانه‌مه‌زراوم به‌ شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له‌ بواره‌كانی راژه‌ی شارستانی، سه‌ربازی، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ لە هیچ وه‌زاره‌ت و داموودەزگایەکى حکومی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ، بە پێچەوانەوە لە کاتی ئاشكرابوونی كه ئەگەر‌ فه‌رمانبه‌ر یان كارمه‌ند بم‌ له‌ هەر وه‌زاره‌تێک یان داموودەزگایه‌كى حكومی له‌ هەرێمى کوردستان یان عێراقی فیدراڵ، ئه‌وا ئامادەم ناوم لە خوێندن بسڕێتەوە و رێککارى یاساییم بەرامبەر بگیردرێتە بەر).

  

12. ئه‌گه‌ر هاتوو پێشكه‌شكار خوێندنی به‌كالۆریۆسى له‌ زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی ته‌واو كردبێت، ئه‌وا پێویسته‌ بریاری یه‌كسانكردنی بروانامه‌كه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها فه‌رمانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستانی سه‌باره‌ت به‌ ده‌رهێنانی كۆنمره‌ی به‌كالۆریۆس به‌ سیستمی عێراقی هاوپێچ بكات.

 

13. گشت پێشکەشکاران پێویستە بەڵێننامە لە لە (به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی) له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بدەن و بەم شێوەیەى خوارەوە:

 

 من كه‌ ناوم له‌ خواره‌وه‌ نووسراوه‌ و واژووم كردووه‌‌، به‌ڵێن ده‌ده‌م:

 

أ- تا ئێستا له‌ خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر* له‌ هیچ زانكۆیه‌كی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌رنه‌گیراوم و له‌ هیچ زه‌ماله‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق ناوم ده‌رنه‌چووه‌.

ب- سرینه‌وه‌ی ناو (ترقین قید)م بۆ نه‌كراوه‌ له‌ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر* له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ.

ج- هەموو ئەو زانیاریانەى له‌ فۆرمی پێشكه‌شكردن پڕم كردۆته‌وه‌ زانیاری راست و دروستن و ئەگەر زانیارى نادروستم نووسیبێت ، ئه‌وا ئامادەم ناوم له‌ خوێندن بسرێته‌وه‌ و رێککارى یاساییم بەرامبەر بگیردرێتەبەر به‌ پێی یاسا و رێنماییه‌كان ، بۆیە لە خوارەوە واژۆم کرد.

 14. پشتگیری دوو ماماۆستا، كه‌ لاكاتی خوێندنی زانكۆۆییدا وانه‌یان پێ گوتووی.

 


Comments