زمانی دایک

ڕۆژی جیهانی زمانی دایك

مێژووی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك ده‌‌گه‌‌ڕیته‌‌وه‌‌ بۆ ساڵی ١٩٥٢، ئه‌وه‌بوو پاش سه‌‌ربه‌‌خۆیی هندستان له‌‌ساڵی ١٩٤٦ و له‌‌ دوای جیابوونه‌‌وه‌‌ی پاكستان له‌‌ هندستان، كه‌‌ ئه‌‌وكاته‌‌ ولێتی به‌‌نگلادش به‌‌‌پاكستانه‌‌وه‌‌ ‌لكێندرابوو، له‌‌و سه‌‌رده‌‌مدا زمانی فه‌‌رمی پاكستان له‌‌هه‌‌ر دوو به‌‌شی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌‌لێتدا زمانی ئۆردوو بوو و به‌‌شی ڕۆژهه‌لێت كه‌‌ به‌‌نگالی بوو ناچار بوون زمان ئوردوو له‌‌په‌‌روه‌‌رده‌‌ ‌و چه‌‌ندین بواری ژیانییدا به‌‌كاربهێنن.
له‌‌ساڵی ١٩٥٢ كۆمه‌‌ڵێك خوێندكاری زانكۆی به‌‌نگلادیشی كه‌‌مپینێكیان بۆ زمانی به‌‌نگالی سازدا، تا ‌له‌‌هه‌‌رێمه‌‌كانی ڕۆژهه‌لێتی پاكستاندا به‌‌كاربهێنرێ. به‌لێم حكومه‌‌تی ئه‌‌و سه‌‌رده‌‌مه‌‌ی پاكستان، داواكاری خوێندكارانی ڕه‌‌تكردبۆوه‌، خوێندكارانی به‌‌نگالیش بانگه‌‌وازی مانگرتنێكی گشتیان كرد و پێداگیریان له‌‌سه‌‌ر ‌داوا ڕه‌‌واكانی خۆیان كرد.

ئه‌وه‌بوو سه‌‌رله‌‌به‌‌یانی ڕۆژی ٢١ی مانگی شوبات ساڵی 1952 پۆلیسی پاكستان به‌‌فه‌‌رمانی ده‌‌وڵه‌‌ت ته‌‌قه‌‌ی له‌‌خوێندكارانی زانكۆ كرد و له‌‌ ئه‌‌نجامدا چه‌‌ندین خوێندكار گیانیان له‌‌ده‌‌ستدا. به‌‌ ئامانجی رێزگرتن و به‌هابه‌خشین به‌‌ زمانه‌‌كانی سه‌‌رجه‌‌م‌ نه‌‌ته‌‌وه‌‌كانی جیهان. له‌‌ رۆژی 21ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩، له‌‌لایه‌‌ن رێكخراوی كولتوریی نه‌‌ته‌‌وه‌‌ یه‌‌كگرتووه‌‌كان یونسكۆوه‌‌ به‌‌فه‌‌رمی وه‌‌كو رۆژی زمانی زگماكی ده‌‌ستنیشان كراوه‌‌.

هه‌ر كورده‌ له‌به‌ینی كوللی میلله‌ت
بێ به‌هره‌ له‌ خوێندن و كیتابه‌ت
بێگانه‌ به‌ ته‌رجه‌مه‌ی زوبانی
ئه‌سراری كتێبی خه‌ڵقی زانی
یه‌كسه‌ر عوله‌ما درشت و وردی
ناخوێننه‌وه‌ دوو حه‌رفی كوردی
ئوستادی خه‌تن له‌ ئه‌م سیانه‌
وه‌ك دی له‌ زوبانی خۆی نه‌زانه‌

******
شه‌بیهی جۆڵه‌كه‌ ڕازی نه‌بێ به‌سه‌ردڕی خۆی
مه‌ڵێن فه‌ساحه‌تی كوردی به‌ فارسی ناگا
به‌لاغه‌تێكی هه‌یه‌، هیچ زوبانێ نایگاتێ
له‌بێ ته‌عسوبی كوردانه‌ بێ ڕه‌واج و به‌ها

"حاجی قادری كۆیی"