بانگهێشت بۆ بەشداريكردن لە كۆنفرانس زانكۆى كۆيە لە يادى رۆژى جيهانى زمانى دايك، كۆنفرانسێكى زانستى يەك رۆژە لە بارەى زمان سازدەكات. ئەم کۆنفرانسە بە مەبەستى بەشداريكردنە لە زياتر ناساندنى زمانى كوردى و دەرخستنى ڕەسەنایەتییەكەی تا لە ئاستى کۆمەڵگای کوردی و جیهاندا جێگەى شايستەى خۆى بگرێ. هەروەها هاوكاريكردنى بیروڕای ئاکاديمی لە پێناو کارا کردنی زمانی کوردی کە بە شێوەیەکی گونجاو ببێتە ئامرازی پەیوەندی لە کۆمەڵگای فرەزاری، فرە ئایینی و فرەچەشندا، کە وەک بۆشایی و پێویستییەکی سەردەمیانە لە هەرێمی کوردستاندا هەستی پێدەکرێت. توێژەران دەتوانن بەپێى ئەم تەوەرانەى خوارەوە توێژينەوە و وتارەكانيان پێشكەش بكەن:
کاتەکان
تکایە توێژينەوە و وتارەكانتان لە ڕێگای ئیمێڵ یان ناردنەوەی پۆست بۆ لێژنەی کۆنفرانس ڕەوانەبکەن. هاتن بۆ هەمووانە |