سەرپەڕ

كۆنفرانسى زانستيى هاوبه‌شی زانكۆی كۆیه‌ و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كۆیه‌




به‌مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن له‌ ره‌وشی ئێستای په‌روه‌رده‌ و ئاسۆكانی پێشڤه‌بردنی، هه‌روه‌ها له‌ پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای كادیرانی په‌روه‌رده‌یی له‌ سنوری په‌روه‌رده‌ی كۆیه‌ و ئاشناكردنیان به‌ ئاڕاسته‌ هاوچه‌رخه‌كانی بواری په‌روه‌رده‌. هه‌روه‌ها به‌ مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕی توانا په‌روه‌رده‌ییه‌كان له‌ نێوان پسپۆڕانی ئه‌كادیمی و شاره‌زایانی نێو بواره‌كه‌، په‌روه‌رده‌ی كۆیه‌ و زانكۆی كۆیه‌ ، كۆنفرانسێكی هاوبه‌ش  له‌ رێكه‌وتی ١٨-١٢-٢٠١٩، ساز ده‌كه‌ن.

لێره‌وه‌ داوا له‌ پسپۆڕانی بواری په‌روه‌رده‌ به‌ گشتی ده‌كه‌ین، كه‌ به‌ پێی ته‌وه‌ره‌كانی كۆنفرانس، به‌ توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌شدار ببن.



Comments