These outline from MHE teaching quality assurance instructions are related to the role of student in the TQA process in Koya University. Students are advised to Developing Academic Standards of Higher Education in Kurdistan Region: Teaching Quality Assurance (TQA) The Ministry for Higher Education and Scientific Research (MHE) The Rights of the Student Students have certain rights in the educational process that must be protected for maximal learning to take place. Such rights include the following:
The university or institution has certain rights and responsibilities; but it also has certain expectations of students and vice versa. At the beginning of each academic year, when the student is admitted to the university or institute, a number of terms and conditions are included in certain forms and given to the student which he or she is expected to sign. These agreements include the following conditions:
It is a patriotic and academic duty that students behave within the realms of responsibility and raise the standard of knowledge and certificates. Unauthorized absences are those that exceed 10 per cent or 15 per cent of authorised absences. The consequences for exceeding these limits are as follows:
In the case of retakes, change of courses, lessening of workload or expulsion from the university or institution, the following guidelines will pertain:
| ئەم خاڵانەى خوارەوە بە پێى رێنماييەكانى وەزارتى خوێندنى باڵا بۆ فێركردنى دڵنيايى جۆرى پەيوەندييان هەيە بە رۆڵى خوێندكار لە پرۆسەى فێركردنى دڵنيايى جۆرى لە زانكۆى كۆيە. خوێندكاران ئامۆژگاريى دەكرێن بە: بهرهو بهرزڕاگرتنی ئاستی ئهکادیمی خوێندنی باڵا له ههرێمی کوردستان پرۆسهی دڵنیایی جۆری فێرکردن وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی مافەکانى خوێندکار خوێندکاران کۆمەڵە مافێکیان هەیە لە ناو پرۆسەى خوێندندا کە دەبێت بپارێزرێت بۆ بەدى هێنانى ژینگەیەکى گونجاو بۆ فێربوون. ئەم مافانە ئەمانەى خوارەوە دەگرێتەوە: _ مافى بەدەست گەیشتنى کۆرس بووک پێش دەست پێکردنى کۆرسەکە. _ مافى پڕکردنەوەى فیدباک لە کۆتایى کۆرسەکەدا. ئەم فیدباکە بە شێوازێک دەبێت کە لە گەڵ ئامانجەکانى بابەتەکە بگونجێت. فیدباک دەبێت لە کاتى دەرس(وانە وتنەوە) دا پڕبکرێتەوە، _ مافى پڕکردنەوەى فیدباک لە سەر پڕۆسەى تاقیکردنەوەکان بە پێى ئامانجە ستانداردەکان.ئەم فیدباکە بۆ گۆڕین و باش کردنى ڕێگاکانى تاقیکردنەوەکان، وەکو ئامێرێکى پێوانە کردن بۆ ;هەڵسەنگاندنى شێواز و بەڕێوەبردنى کۆرسەکە، وە هەروەها بەشەکەو هەموو فاکەڵتیەکە بەکاردەهێنرێت. _ مافى وەرگرتنى وێنەیەک لە وەرەقەى تاقیکردنەوەکانى، ئەگەر داوا بکرێت. ئەرکەکانى خوێندکار زانکۆ یان دامەزراوە، چەند ماف و بەرپرسیارەتیان هەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا چەند چاوەڕوانیەکان هەیە لە خوێندکاران وە بە پێچەوانەشەوە. لە سەرەتاى هەر ساڵێکى ئەکادیمى، کاتێک خوێندکارەکە وەردەگیرێت لە زانکۆ یان دامەزراوە، ژمارەیەک بابەت و مەرج دەخرێنە بەردەم خوێندکارەکە لە شێوەى چەند فۆڕمێکدا کە چاوەڕوان دەکرێت واژۆیان بکات. ئەم ڕەزامەندیانە ئەم مەرجانەى خوارەوە دەگرێتەوە: 1. خوێندکارەکە دەبێت بە پێى ڕێنماییەکانى زانکۆ هەڵسووکەوت بکات 2.خوێندکارەکە ناچار دەکرێت کە بە پێى ڕێنماییەکان و بڕیارەکان هەڵسووکەوت بکات کە واژۆى کردوون کاتێک کە لە لایەن زانکۆکە وەرگیراوە.. هەڵسەنگاندنەکانى خوێندکار بۆ بابەتە ئەکادیمیەکان، کۆرسەکان، وە وانەکان گرنگە و چاوەڕوان دەکرێت لە لایەن خوێندکارەکە خۆى ئەنجامبدرێت.هەرچەندە، ئامادەبوونى خوێندکار گرنگە ، نەک تەنها بۆ فێربوون و ڕاهێنان، بەڵکو بۆ سەرکەوتووى ئەزموونى فێرکارى کە لە لایەن زانکۆ و کۆلێژەکان پەیڕەو دەکرێت. چاوەڕوان دەکرێت کە ستافەکان و بەڕێوەبەرەکان کە فاکەڵتیەکان بەڕێوەدەبەن ئامادەبوونى خوێندکاران بە توندى بە هەند وەربگرن، ئامادەبوونى خوێندکاران تۆمار بکەن، وە بەدواداچوون بکەن هەر کاتێک پێویست بکات. ئەمە ئەرکێکى نیشتیمانى و ئەکادیمیە کە خوێنکاران بە گیانێکى بەرپرسیارانە هەڵسووکەوت بکەن وە ستانداردەکانى زانیارى و بڕوانامە بەرز بکەنەوە. ئامادەنەبوونى ڕێگە پێنەدراو ئەوانەن کە لە سەدا ١٠ یان سەدا ١٥ یان تێپەڕکرددووە کە بۆ ئامادە نەبوونى ڕێگە پێدراو خوازراوە. دەرئەنجامەکان لە کاتى بەزاندنى ئەو سنورانە ئەمانەى خوارەوەن: _ خوێندکارەکە مافى ئەوەى نامێنێت کە هەڵسەنگاندن بۆ وانەکە یان شێوازى بەڕێوەبردنى کۆرسەکە بکات، _ خوێندکارەکە ئەو مافە لە دەست دەدات کە تاقیکردنەوەى یەکەم لە کۆرسەکەدا ئەنجام بدات وە بە شێوەیەکى ئۆتۆماتیکى ناوى دەچێتە ئەو لیستە کە دەتوانێت تاقیکردنەوەکە بکاتەوە. خوێندکار مافى ئەوە لە دەست دەدات کە بەشدارى لە تاقیکردنەوەکانى کۆتایى ساڵ بکات وە لە کۆرسەکەدا بە کەوتوو ئەژمار دەکرێت کاتێک کە تێکڕاى ڕێژەى سەدى ئامادە بوونى لە وانەکاندا لە سەدا ١٥ ى تێپەڕاند بۆ ئامادە نەبوونى ڕێگەپێدراو وە لە سەدا ١٠ بۆ ئامادەنەبوونى ڕێگە پێەدراو لە ساڵەکەدا. لە حاڵەتى دووبارە ئەنجام دانەوەى تاقیکردنەوە، گۆڕینى کۆرسەکان، کەم کردنەوەى قەبارەى کار یان دەرکردن لە زانکۆ یان دامەزراوە، ئەم ڕێنەماییانەى خوارەوە دەبێت ڕەچاو بکرێت: _ هەر خوێندکارێک مافى ئەوەى هەیە کە بابەتەکانى کۆرسەکەى بگۆڕێت بە پێی ستانداردەکانى پێشوو. ئەگەر خوێندکارەکە لە کەمتر لە نیوەى بابەتەکان کەوت لە ساڵەکەدا( یان نیوەى بابەتەکان بە درێژایى کۆرسەکێکى خوێندن) پاشان خوێندکارەکە ڕێگەى پێدەدرێت کە دووبارە تاقیکردنەوە ئەنجام بداتەوە. بەڵام ئەوانەى کە لە زیاتر لە نیوەى بابەتەکان دەکەون وەک ئەوە ئەژمار دەکرێن کە لە تەواوى ساڵەکەدا کەوتبێت وە ناتوانن دووبارە تاقیکردنەوە ئەنجام بدەنەوە. دەرکردنى خوێندکار لە زانکۆ بۆ ساڵى2012-2013 هەر وەکو پێشوو دەمێنێتەوە. ئەگەر خوێندکارێک دوو ساڵى یەک لە دواى یەک بکەوێت ئەوا ناوى لە زانکۆکە یان دامەزراوەکە دەسردرێتەوە وە مافى ئەوەى لێدەسێندرێتەوە کە لەم دامەزراوانەدا بخوێنێتەوە. هەرچەندە ئەو خوێندکارە سەربەست دەکرێت لە خوێندن لە زانکۆ یان دامەزراوە ئەهلییەکاندا. كليك لەسەر ئەم لينكانەى خوارەوە بكە بۆ بينينى فۆرمەكان |