ته‌وه‌ره‌كانی كۆنفرانس



توێژەران دەتوانن بەپێى ئەم تەوەرانەى خوارەوە توێژينەوە و وتارەكانيان پێشكەش بكەن:


تەوەرەکانی کۆنفرانس 


١-ژیان و ڕۆڵی سیاسی دڵدار 
- دڵدار، وەکو ڕابەر و پێشەنگی ژیانی پارتایەتی لەکوردستاندا. 
- ڕۆڵی دڵدار لەدامەزراندن و ڕێبەرایەتی کۆمەڵەی (دارکەر) و حیزبی (هیوا)دا. 
- دڵدار...وەکو پێشەنگی بیری سیاسی و نەتەوەیی پێشکەوتنخواز. 

٢- جیهانی شیعری دڵدار 
- دڵدار...لەمەیدانی نوێکردنەوەی شیعری کوردیدا. 
- ڕەنگدانەوەی بیری ناسیونالیستی و نەتەوەیی پێشکەوتنخواز لەشیعری دڵداردا. 
- شیعر و ئەدەبی دڵدار لەئاست ڕێبازە ئەدەبییەکانی کلاسیزم و ڕۆمانسیزم و ڕیالیزمدا. 


٣- زمان وەکو ناسنامەی نەتەوە لەهزرو بیرو بەرهەمی دڵدار 
- هەڵویستی دڵدار لەئاست ئەدەب و زمان و نوسینی کوردیدا. 
- بایەخدان بەوەرگێڕان و وتارنووسی و پەخشانی کوردی. 

٤- هەر بابەتێکیتری پەیوەندیدار بە ناونیشانی کۆنفرانسەکە.



تکایە توێژينەوە و وتارەكانتان لە ڕێگای ئیمێڵ یان ناردنەوەی پۆست بۆ لێژنەی کۆنفرانس ڕەوانەبکەن.



شێوازی نووسینی توێژینه‌وه‌ بۆ كۆنفرانسه‌كه‌

ده‌بێ توێژه‌ران ره‌چاوی پێوه‌ره‌ زانستییه‌كانی توێژینه‌وه‌ بكه‌ن.
  • كورته‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ 250 وشه‌ زیاتر نەبێ.
  • په‌یڕه‌وی له‌ سیسته‌می سه‌رچاوه‌گیریی زانكۆی كۆیه‌ بكه‌ن، كه‌ به‌پێی سیسته‌می هارڤه‌رده‌.
  • پێویسته‌ توێژینه‌وه‌كان به‌ فۆنتی Unicode/Kurd سایزی 12 بنوسرێ.
  • توێژینه‌وه‌كان ته‌نیا له‌ رێگای ئیمێله‌وه‌ وه‌رده‌گیرێن. 
  • زمانی كۆنفرانس كوردی و عەرەبى و ئینگلیزییه‌، پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌ به‌ زمانی تریش ئازاده‌.


رۆژژمێری كۆنفرانس


دوایین مۆڵه‌تی ناردنی كورته‌ی توێژینه‌وه‌كان : ٢٠١٧/١٢/١.
راگه‌یاندنی ئاكامی قه‌بوڵكردنی كورته‌ی توێژینه‌وه‌: ٢٠١٧/١٢/١٥
دوایین مۆڵه‌تی ناردنی ده‌قی توێژینه‌وه‌: ٢٠١٧/٢/١
كاتی به‌ڕێوه‌چونی كۆنفرانس: ٢٠ - ٢٢ى شوباتى ٢٠١٨



خاڵی گرنگ


  • نابێت توێژینەوەکان لە شوێنی تردا چاپ و بلآوبووبێتنەوە، یاخود لەکۆڕ و کۆنفرانسی دیکەدا پێشکەش کرابێت.
  • له‌وانه‌یه‌ توێژینه‌وه‌كان، به‌پێی بڕیاری هه‌ڵسه‌نگێنه‌رانی پسپۆڕ، ته‌نیا بۆ چاپ یان بۆ چاپ و پێشكه‌شكردن هه‌ڵبژێردرێ.
  • هه‌ر توێژه‌رێك 30 خوله‌كی پێده‌درێ بۆ پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌كه‌ی (20 خوله‌ك پێشكه‌شكردن و 10 خوله‌ك پرسیار و وه‌ڵام).
  • به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانس به‌خۆڕاییه‌، به‌ڵام خه‌رجی هاتوچۆ له‌ ئه‌ستۆی خودی به‌شداربووانه‌.
  • ته‌واوی توێژینه‌وه‌كان، له‌ بڵاوكراوەى تايبەتى كۆنفرانس چاپ ده‌كرێن.
  • هەر مامۆستايەك دەخوازێت ئامادەبێت پێويستە پێشتر خۆى تۆمار كردبێت لە سايتى كۆنفرانس.


تکایە توێژينەوە و وتارەكانتان لە ڕێگای ئیمێڵ بۆ لێژنەی کۆنفرانس ڕەوانەبکەن.