كۆنفرانسى زانستيى يادى سەد ساڵەى لە دايك بوونى دڵدار (١٩١٨ - ٢٠١٨)
لەیادی سەد ساڵەی لەدایکبوونی دڵداردا بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی یادی سەد ساڵەی لەدایکبوونی شاعیر و شۆرشگێڕی کورد(یونس ڕئوف دڵدار)،کەواهاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی جیهانی(زمانی دایک- زمانی زگماک)،زانکۆی کۆیە کۆنفرانسێکی زانستی- نێودەوڵەتی لەڕۆژانی ٢٠ - ٢٢ى شوباتى ٢٠١٨ رێکدەخات، بەناونیشانی : دڵدار؛ شاعیری ڕەسەنایەتی زمان و شیعر و هزری نەتەوەیی - دڵدار شاعیرێکی هەڵکەوتوی بەرز و بەهرەدار بووە، دڵداری گەل و نیشتمان و زمان و وشەی کوردی بووە. لەجیهانی شیعرو ئەدەب و خۆشەویستی زماندا،لەگەشەپێدانی گیانی خەبات و شۆڕشگێڕی و،لەبرەوپێدان و بەرزراگرتنی بیری نەتەوەیی وکوردایەتیدا،وێنەکێشی ویژدانی کۆمەڵایەتی گەلەکەی بووە، لەچارەگی دوەمی سەدەی بیستەمدا. - دڵدارلەگەڵ ئەوەشدا ، تەمەنێکی کورت و ژیانێکی پڕ لە ناسۆر و بەرهەمیشی کەمبووە، بەڵام لەبوارەکانی سیاسەت و داهێنانی شیعری و نیشتمان پەروەری و بەرزڕاگرتنی ئەدەبیات و کلتور و زمانی نەتەوەیی پێشەنگ و داهێنەربووە. |